![]() وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین که لیمۆ یه‌کیکه له میوه زۆر به‌سوده‌کان، بۆیه هه‌میشه وتراوه رۆژی لیمۆیه‌ک بخۆ چونکه پێویسته بۆ ته‌ندروستیت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پێویسته له ره‌مه‌زاندا هه‌میشه لیمۆ له‌سه‌ر سفره‌کانمان بێت له کاتی به‌ربانگ دا. لێره‌دا سووده‌کانی لیمۆ ده‌خه‌ینه روو: 1- رووخسار: سودێکی زۆری هه‌یه بۆ جوانکردنی رووخسار به‌وه‌ی که له‌چه‌وری و به‌کتریا ده‌تپارێزێت. 2- ژێر باڵه‌کان: ئه‌گه‌ر ئاوی لیمۆ بده‌یت له ژێر باڵه‌کان دوورت ده‌خاته‌وه له عاره‌ق کردنه‌وه و بۆنی ناخۆش لاده‌بات. 3- ئانیشک و ئه‌ژنۆکان: ئاوی لیمۆ بده له‌م شویَنانه یان لیمۆیه‌ک قاش بکه و پیای بهێنه له ڕه‌ش بوون ده‌ی پارێزیت. 4- قژ: لیمۆیه‌ک بگوشه‌ره ئه‌و ئاوه‌ی که قژتی پێ ده‌شۆیت قژت له چه‌وری و رووتاندنه‌وه ده‌پاریزێت. 5- دانه‌کان: به خواردنی لیمۆ یان 2 قه‌تره لیمۆ بکه‌ره سه‌ر فڵچه‌ی ددانه‌که‌ت، ددانه‌کانت سپی ده‌که‌یته‌وه. 6- ده‌ست و په‌نجه‌کان: لیمۆیه‌ک بگوشه‌ره ناو قاپێک ده‌ست و په‌نجه‌کانتی تێ بکه بۆنی ئه‌و سیر‌و پیازه ده‌بات که له کاتی ئیش کردندا به‌کارت هێناوه. له عه‌ره‌بییه‌وه:راز سیروان سه‌رچاوه:گۆڤاری سه‌یده‌تی |
Tuesday, 30 July 2013
سودە سەرسورهێنەرەکانی لیمۆ
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment