Saturday, 14 September 2013
پرسیارو وەڵام لە سەر جەستەی مرۆف
1 . ئایا مرۆف لە كاتی نوستن و دانیشتن دا باڵای وەكو یەكە ؟ و : نەخێر لە كاتی نوستندا باڵای 1سم درێژتر ئەبێت بەڵام كاتێك هەڵئەسێت وەك خۆی لێ دێتەوە .
2 . پەنكریاس ئەكەوێتە كوێی لاشەی مرۆفەوە ؟ و : لای جەپی لاشەوە .
3 .كام ئەندامەی لەشی مرۆف بەشێكی لێ لابەیت دروست ئەبێتەوە ؟ و : جگەر .
4 . ئەو ماددەیەی موو نینۆكی لێ بێك دێت ناوی جی یە ؟ و : كریاتین .
5 . ماددەی كاربۆهیدرات لە كوێدا هەرس ئەكرێت ؟ و : لە ناو دەمدا .
6 . ژمارەی ئەو ماسولكانەی جەستە لە كاتی قسەكردندا بە كاری ئەهێنێ چەندە؟
و : 44 ماسولكە
7 . ڕێژەی ئاوو لە خوێنی مرۆفدا جەندە ؟
8 . درێژی گەدە لە مرۆفێكی ئاساییدا جەندە ؟ و : 25 سم .
9 . كەناڵی ئۆستاكیۆس ئەكەوێتە كوێوە ؟
و : ئەكەوێتە نێوانی قووڕگ و گوێ .
10 . دوورگەكانی لانگەرهانس ئەكەوێتە كوێوە ؟ و : ئەكەوێتە ناو بەنكریاسەوە .
11 . ژمارەی ماسولكەكانی لەشی مرۆف جەندە ؟ و : 620 ماسولكەیە .
12 . زمارەی ئێسقانەكانی كەللە سەر جەندە ؟ و : 22 ئێسقانە .
13 . گەورەترین ڕژێن لە لەشدا جی یە ؟
و : جگەر .
14 . ئیش و كاری ڕژێنە لیمفاویەكان جی یە ؟ وە : پاڵاوتن و پاك كردنەوەی خوێنە .
15 . ژمارەی سەمامەكانی دڵ جەندە ؟ وە : 4 سەمامەیە .
16 . كام هەستەوەر كەمترین جالاكی هەیە ؟ و : هەستی بۆن كردن .
17 . زمارەی بڕبڕەكانی پشتی مرۆف جەندە ؟ و : 24 بڕبڕەیە .
18 . خڕۆكە سورو سپی یەكانی خوێن لە كوێدان ؟ و : لە ناو مۆخە ئێسقانەكاندایە .
19 . كەی گەشەی كۆرپەلە دەست پێ دەكات ؟ و : لە مانكی شەشەمدا دەست بێ دەكات .
20 . ئەو ئەندامەی مەحاڵە لە كاتی پژمیندا بكرێتەوە ؟ و : جاوەكانن .
21 . لاشە زیاتر كامیان ئەڕێژێت عارەق یان لیك ؟ و : لیك .
22 . خرۆكە سوورەكان كاتێك دەمرن دەجنە كوێوە ؟ و : دەچنە سپڵەوە .
23 . لاشەی مرۆف لە چ ڕێگایەكەوە خۆی ڕزگار ئەكات لە شلەمەنیەكان ؟ و : گورچیلەكان .
24 . لە كاتی قسەكردندا كام شەویلگە دەجوڵێت ؟ و : شەویلگەی خوارەوە .
25 . گەدە ئەكەوێتە كوێی لاشەوە ؟ و: ئەكەوێتە لای چەبی لاشەوە .
26 . درێژترین ئێسقان لە لەشی مرۆفدا لە كوێدایە ؟ و : لە ڕانەكاندایە .
27 . ئەو ئەندامەی 40 % ی ئۆكسجینی خوێن بەكارئەهێنێ ؟ و : مێشك .
28 . زمارەی لێدانی دڵی مرۆڤی ئاسایی جەندە ؟ و : لە نێوان 60 تا 80 ترپەدایە.
29 . بەهۆی چیەوە ئۆكسجین ئەگەیەنرێتە ئەندامەكانی تری لەش ؟ و : خوێن .
30 . كەناڵە دەنگیەكان ئەكەوێتە كوێوە ؟ وە چەند دانەیە ؟ و: ئەكەوێتە گوێچكەی ناوەڕاست و زمارەیان 3 دانەیە .
31 . گەورەترین خانەی مرۆف ؟ و : هێلكەی ئافرەتە .
32 . ڕەنگی سی یەكانی مرۆڤێكی ساغ جۆنە ؟ و : پەمەییە .
33 . لە هەر ناولەپێكدا جەند ئێسقان هەیە ؟ و : 27 ئێسقان .
34 . ماددە پرۆتینیەكان لە كوێدا هەرس ئەبن ؟ و : لەناو گەدەدا .
35 . ماددە چەوریەكان لە كوێدا هەرس ئەبن ؟ و : لەناو 12 گرێدا .
36 . پلەی گەرمای مرۆڤێكی ئاسایی ئەبیت چەند بێت ؟ و: 37 بلەی سەدی .
37 . ئەو تەنها شوێنەی لەش كەوا خوێنی بۆ ناچێت ؟ و : قەرەنیەی چاو .
38 . ئەو شتەی بەربەرەكانێ ی میكرۆبەكان ئەكات لە لەشدا ؟ و : خرۆكە سپیەكانی خوێن .
39 . دوای جەندێك لە وەستانی دڵ مێشك لە لێدان ئەكەوێت ؟ و : 10 خوولەك .
40 . ڕێژەی ئاو لە لەشی مرۆفدا چەندە ؟ و : 70% یە .
41 . درێژی موولولە خوێنەكانی لەشی مرۆفی پێگەییو جەندە ؟ وە : ئەكەر ئەو كەسە 50 كگم بێت بەم شێوەیەیە: نزیكەی 100000 كم لە هێڵی ئیستیوادا 2,5 جار ئەتوانی بێچی پێ بدەی بە دەوری زەویدا وەرووبەری گشتی ئەم موولولە خوێنانە 6300 مەتر چوارگۆشەیە .
42 . بەشێرپەنجەی خوێن ئەوترێت چی ؟ و : لۆكیمیا واتە خوێنی سبی .
43 . ئەگەر مرۆف جاوێكی لە دەست بدات ڕێزەی لە دەستدانی بینینی جەندە ؟ و : توانای 1/5 بینینی لە دەست ئەدات واتە لە پێنج بەش بەشێك لە بینینن لە دەست دەدات نەك نیوەی بینین .
44 . هەستی بۆن كردنی مرۆف چەندە ؟ و : ئەتوانێ 10 هەزار جۆر بۆن لە یەكتر جیا بكا تەوە .
45 . كێشی ئێسقانەكانی مرۆڤی بێگەییو چەندە ؟ و: لە نێوان 13 ـ 15 كگم.
46 . بجوكترین ئێسقان لە جەستەی مرۆفدا لە كوێدایە ؟ و : لە گوێجكەدایە.
47 . لەشی مرۆف لە كەیەوە بەرەو پووكانەوە ئەجێت ؟ و : لە دوای 40 ساڵیەوە بەرەو داهێزران و پوكانەوە دەچێت
48 . ئەگەر بە هەر هۆیەك بێت جگەر لە ئیش كردن بوەستێ مرۆف تا چەند ئەتوانێ بژی ؟ و : لە ماوەی 8 ــ 24 كاتزمێردا دەمرێ.
49 . شوێن كەوتە واتە (مۆر) ی پەنجەو زمانی هەموو مرۆڤەكان وەكو یەكە ؟ و : نەخێر هەر مرۆڤێك لە گەڵ مرۆێكی تردا جیاوازی هەیە .
50 . نینۆكەكانی دەست و قاج لە هەفتەیەكداچەند درێژ ئەبن ؟ و : (0,5) ملم درێژ ئەبێت
51 . درێژی بڕبڕەی پشتی مرۆڤی پێگەییو چەندە ؟ و : ( 70 سم ) ە .
52 . درێژی موولولە خوێنەكانی لەشی مرۆف چەندە ؟ و : نزیكەی 600 هەزار كم ە
53 . لە مرۆڤی بێگەیشتوودا بڕی خوێنەكەی چەندە ؟ وە : 5 ــ 6 لتر خوێنی تێدایە .
54 . ئایا خانەكانی مێشكی مرۆڤ كاتێك مرد دروست ئەبێتەوە ؟ و : نەخێر .
55 . ئەو ماوەیەی خوێن ڕۆژانە ئەیبڕێ لە ناوو دەمارو موولولەكاندا چەندە ؟ و : ئەكاتە 168 ملیۆن میل .
55 . ئایا قەبارەی چاو لووت و گوێ بە گەورە بوونی تەمەن ئەكۆڕێ ؟ و : قەبارەی چاو ناگۆڕێت بە گەورەبوونی تەمەن بەڵام قەبارەی گوێ و لووت ناوەستن لە گەشە كردن .
56 . ژمارەی خانەكانی مێشكی مرۆڤ چەندە ؟ و : 13 ملیارد خانەیە .
57 . پێڵوەكانی چاو لە خولەكێكدا چەند جار ئەترووكێ ؟ و : 25 جار ئەترووكێ وە هەر ترووكانێكیش 1,5 چركەی پێ ئەچێ .
58 . مێشكی مرۆڤ لە چی بێك دێت ؟ و : لە بەشێكی زۆر ئاو پێك دێت .
59 . مێشكی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بە جەند لیتر خوێن هەیە ؟ و : بێویستی بە 1000 لتر خوێن هەیە تا ئیشەكانی ئەنجام بدات .
60 . خێرایی كۆكەی ناو لەش چەندە ؟ و : كۆكەی خێراو تووند هەوای ناو لەش فڕێ ئەداتە دەرەوە خێراتر لە دەنگ .
61 . درێژی ئێسقانی بازوو (مەجەك ) چەندێكە ؟ و : یەكسانە بە درێژی پێ یەكان.
62 . كێشی ئێسقانەكانی لەشی مرۆڤ چەندە ؟ و : 16% ی كێشی جەستەی مرۆف پێك ئەهێنێ .
63 . خانەكانی لەشی مرۆڤ ژمارەیان چەندە ؟ و : سەدان تریلیۆنە ناوك دارن و هەریەكەیان 46 كرۆمۆسۆمی تێدایە هەریەك لەو كرۆمۆسۆمانە لە ڕشتەیەكی درێزی ( d.n.a ) بێك هاتووە بە درێزایی هەر ڕشتەیەكیش هەزارەها (جین ) هەیە زانیاری پێویستیان بۆ دروست كردنی ئەو پرۆتینە تێدایە كەوا بێویستە بۆ تەواو كاری بنیادنانی ئۆرگانیزمی مرۆف .
64 . درێژی ڕیخۆڵەكان چەندە ؟ و : 7 مەترە .
65 . ژمارەی پەراسووەكانی مرۆف جەندە ؟ و : 24 دانەیە .
66 . كێشی جگەری مرۆفی گەورە چەندە ؟ و : 1,5 كگم ە .
67 . ناوەوەی گەدەی مرۆڤ چەند ڕۆژ جارێك دروست ئەبێتەوە ؟ و : هەر دوو هەفتە جارێك لە ناوەوە بەرگێك دروست ئەكات ئەگینا خۆی خۆی هەرس ئەكات.
68 . گەدەی مرۆڤ چەند ڕژێنی هەرس كردنی تێدایە ؟ و : 35 ملیۆن ڕژێنی هەرس كردن لە خۆی دەگرێت .
69 . چاوی مرۆڤ چەند خانەی تێدایە ؟ و : پێك دێت لە 135 ملیۆن خانەی هەستەوەر كەوا بەررسن لە گرتنی وێنەو جیاكردنەوەی ڕەنگەكان .
70 . ژمارەی تاڵەكانی مووی سەری مرۆڤی تەواو چەندە ؟ و : قژی ڕەش و سوور 120 هەزار تاڵە بەڵام قژی زەرد ئەگاتە 90 هەزار تاڵ وە تاڵە مووەكان دوای 5 ساڵ نوێ ئەبنەوە و ڕۆژانە 50 تا60 تاڵ ئەوەرێت .
71 . مێشك پێویستی بە چی یە ؟ و : مێشك بێویستی بە1/6 ی ئەو خوێنەیە كەوا دڵ ئەینرێ بۆ لەش وە بێویستی بە 1/5 ی ئەو ئۆكسجینەیە كەوا دێتە ناو لەشەوە هەرچەندە كێشی مێشك زیاتر نی یە لە 1/50 ی كێشی هەموو لەش .
72 . ماوەی هاتنەوەی نینۆكی كەوتوو جەندە ؟ و : نینۆك بە هەرهۆیەكەوە بێت بكەوێت پێویستی بە 100 ڕۆژ هەیە تا بێتەوە .
73 . ڕێژەی عارەقە ڕژێنەكان چەندە ؟ و : لە لاشەی مرۆڤدا زیاتر لە یەك ملیۆن عارەقە ڕژێن هەیە كەوا لە ماوەی شەووڕۆژێك دا نزیكەی لترو نیوێك عارەق فڕێ ئەداتە دەرەوەی لەش
بێ وەستان لە زستان و هاویندا هەرچەندە پلەی گەرما بەرز بێتەوە مرۆف زیاتر عەرەق ئەكاتەوە بەمەش لەش ڕزگار ئەكات لە ماددەی ژەهراوی .
74 . پۆلینا چی یەو چۆن دروست ئەبێت ؟ و : مانەوەی میزو نەكردنی ڕێزەی پۆلینا لە لەشدا بەرز ئەكاتەوەو ئەو بەرزبونەوەیەش ئەبێتە هۆی ژەهراوی بوون كەوا پێَی ئەوترێت ژەهراوی بوونی پولینا .
75 . ماوەی خەو لە كەسی گەورەدا جەندە ؟ و : ماوەی خەوتن لە 7 – 8 كاتژمێرە كەواتە مرۆفێك ئەكەر 60 ساڵ تەمەن بكات 1/3 ی تەمەنی بە خەوەوە ئەباتە سەر واتە 20 ساڵی بە خەوەوە تێپەڕاندووە .
76 . پیاوێكی ئاسایی ڕۆژانە چەندێك ڕێ ئەكات ؟ و : 20 هەزار هەنگاو ڕێ ئەكات كەواتە لە تەمەنی 80 ساڵیدا 6 جار بەدەوری جیهاندا سوڕاوەتەوە .
77 . هۆی چی یە ڕەنكی خوێن سوورە ؟ و : ڕەنگی خوێن سورێكی مەیلەو تۆخە لە دەمارەكاندا بە هۆی یەكگرتنیەوەیەتی لە گەڵ ئۆكسجین دا .
78 . پلازمای خوێن لە جی پێك دێت ؟ و : لە ئاو خوێ پێَك دێت .
79 . ئیشی گوێچكەكان جیە ؟ و : جگە لەوەی ئیشی بیستنە ئیشێكی تر ئەكات ئەویش ئیشی هاوسەنگ كردنی جەستەی مرۆڤە.
80 . مرۆڤ چەند ئێسقانی هەیە ؟ و : كاتێ مناڵ لە دایك ئەبێت 300 ئێسقانی هەیە بەڵام كاتێ گەورە بوو تەنها 206 ئێسقانی ئەمێنێتەوە ئەوەكەی تری جی لێ دێ ؟... تەنها خوای گەورە ئەزانێ !
81 . گورچیلەكانی مرۆف ڕۆژانە چەند لیتر خوێن دەپاڵێون ؟ و : 1700 لیتر .
82 . مێشكی مرۆف چەند بەشە ؟ و : دوو بەشە بەشی لای ڕاستی مێشك كۆنترۆڵی بەشی لای چەبی لەش دەكات وە بەشی لای چەبی مێشك كۆنترۆڵی بەشی لای ڕاستی لەش دەكات .
83 . خرۆكە سوورەكانی خوێن بۆ ماوەی چەندێك ئەژین ؟ و : بۆ ماوەی 4 مانگ ئەژین بێَش ئەوەی بمرێت ڕێگە بۆ خڕۆكەیەكی تازە ئەەكاتەوە .
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment