كاڵه‌ك میوه‌یه‌كه یارمه‌تیده‌ره له ڕزگاربوون له ژه‌هره‌كان و پاشماوه‌كانی له‌ش، بۆیه زیندوێتی و گه‌نجێتی به له‌ش ده‌به‌خشێت. پزیشكه‌كان ئامۆژگاری خواردنی كاڵه‌ك ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه، چونكه بڕێكی كه‌م شه‌كری تێدایه. سووده‌كانی كاڵه‌ك بریتیه: پارێزگاری له له‌ش ده‌كات له هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان، و ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی هاویندا بڕێكی زۆرله‌م میوه‌یه بخۆن ئه‌وا پێستتان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رگریی له تیشكه زیانبه‌خشه‌كانی خۆر په‌یدا ده‌كات. ئه‌گه‌ر قاژهكاڵهك بخرێته سه‌ر پێستی چرچ و لۆچ ئه‌وا نه‌رمی و زیندوێتی پێده‌به‌خشێت و هه‌روه‌ها سوودبه‌خشه بۆ هه‌وكردنی پێست و له جوانكاریدا وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ وه‌ره‌مه‌كانی پێست سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت. ئه‌گه‌ر پێستی ده‌موچاو به ئاوی كاڵه‌ك چه‌ور بكرێت و دوای 10 خولهك به ئاوی سارد بشۆردرێت، ئه‌وا له په‌ڵه ده‌یپارێزێت.كاڵه‌ك له پێكهاته‌ی كرێمه تایبه‌تمه‌نده‌كانی پێستدا به‌كارده‌هێنرێت بۆ زیادكردنی ته‌ڕێتی پێست و كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی سووتان و ده‌توانرێت چه‌ند قاژێك كاڵه‌ك له‌سه‌ر پێستی وشك بۆ ماوه‌ی 10 خولهك دابنرێت و دواتر تێبینی ده‌كه‌یت پێستت نه‌رمتر گهنجتربۆتهوه
Saturday, 14 September 2013
"سووده كانی كاڵه ک"
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment